وه‌زاره‌تى به‌رگرى هه‌واڵێكى میدیاكانى عێراق له‌باره‌ى فڕۆكه‌وانه كورده‌كانه‌وه به درۆ ده‌خاته‌وه
وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، بڵاویكرده‌وه: "به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، كه له میدیاكاندا بڵاو ده‌كرێنه‌وه و لێدوانێكیان له باره‌ى فڕۆكه‌وانه كورده‌كانه‌وه به‌ناوى وه‌زاره‌ته‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه".
وه‌زاره‌ته‌كه جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه: "ئه‌و لێدوانانه ڕاست نین"، هۆشداریش ده‌داته هه‌ر لایه‌نێك ئه‌و جۆره هه‌واڵ و لێدوانانه بڵاو بكاته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه به‌ڵێنى دادگاییكردنیان داوه.
پێشتر میدیا عێراقییه‌كان له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى كه به‌هۆى سه‌ركه‌وتنى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه ده‌كرێته سه‌ر گه‌لى كوردستان، هه‌واڵێكیان بڵاوكرده‌وه، كه گوایه هه‌واڵگریى سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگرى ڕیگه‌یان له پیلانى فڕۆكه‌وانه كورده‌كان بۆ ڕفاندنى دوو كۆپته‌ر له‌بنكه‌ى ئاسمانى تاجى، گرتووه.
bas news-
