نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: له مانگى ئه‌یلوولدا له ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى حكوومه‌ته‌كه‌ى (عه‌بادى) 600 كه‌س بوونه‌ته قوربانى
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوى مانگانه‌ى یۆنامى، ژماره‌ى ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى (به‌بێ كارمه‌ندانى پۆلیس) له مانگى ئه‌یلوول كوژراون، 196 كه‌س بوون، هاوكات ژماره‌ى برینداره‌كانیش هه‌ر له‌و مانگه 381 كه‌س بووه. ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كه له‌نێو برینداره‌كاندا 10 كه‌سیان بیانیی بوون.
نێرده‌كه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، پارێزگاى به‌غدا زۆرترین زیانى له‌و ڕووه‌وه به‌ركه‌وتووه، كه كۆى قوربانییه‌كانى پایته‌ختى عێراق گه‌شتووه‌ته 194 كه‌س (37 كوژراو و 157 بریندار).
به‌دواى به‌غدا، پارێزگاى زیقار دێت به كوژرانى 82 كه‌س و برینداربوونى 93 كه‌سى تر، له ڕیزبه‌ندى سێیه‌میشدا پارێزگاى ئه‌نبار به كوژرانى 20 كه‌س و برینداربوونى 46ى دیكه.
باسنيوز
