واشنتن تایمز:ئەمریکا بنکە و بارەگاکانی میلیشیای حزبوڵڵای عێراقی بۆردومان دەکات
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی (واشنتن تایمز)ی ئەمریکی، بەپێی پلانەکانی ئەمریکا، دوای کۆتایی پێ هێنانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ئەمریکا بنکە و بارەگاکانی میلیشیای حزبوڵڵای عێراقی بۆردومان دەکات.
هەروەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، میلیشیای حزبوڵڵا بەردەوام هەڕەشە لە سەرباز و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات، بۆیە ئەمریکا پلانی داناوە بۆ لێدانی و لەناوبردنی.
باسنیوز
