شازاده‌كه‌ى ژنانى داعش له حه‌ویجه كوژرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی نێوخۆیی له پارێزگاى كه‌ركووك، ڕاى گه‌یاند: "به‌رپرسی كه‌تیبه‌ى ژنان له ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعش، كه به (شازاده‌ى ژنانى داعش) ناسراوه، له ناو شارى حه‌ویجه، له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ى و دوو كوڕیدا له ئه‌نجامى بۆردوومانكردنى سه‌ربازگه‌یه‌كی داعش له ده‌وروبه‌رى شاره‌كه، كوژرا".
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ماڵپه‌رى (سۆمه‌رییه نیوز) گوتیشی: "بۆردوومانه ئاسمانییه‌كان له حه‌ویجه له ڕۆژانى ڕابردوودا زیادیان كردووه و میوانخانه و باره‌گا و مۆڵگه‌كانى داعش ده‌كه‌نه ئامانج، ئه‌مه‌ش زیانێكى زۆرى به‌و ڕێكخراوه توندڕه‌وه گه‌یاندووه".
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، كه داعش له ناوه‌ڕاستى حوزه‌یرانى 2014ه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ر حه‌ویجه و شاره‌دێكانى زاب عه‌باسى و ڕه‌شاد و ڕیاز له باشوورى خۆرئاواى كه‌ركووك، گرتووه.
bas news-
