په‌رله‌مانتارێكى پێشووى عێراق ده‌ستگیر كرا
عه‌مید (سه‌عد مه‌عن)، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كه: "وه‌زاره‌ت ڕێكارى یاسایی به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانتارى پێشوو (جواد شوهێلی) گرته‌به‌ر و به‌پێی ماده‌ى (268) له‌یاسای سزادان ،له یه‌كێك له بنكه‌كانى پۆلیس ڕاگیراوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ری عێراقه‌وه، فه‌رمانى گرتن بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پێشووى عێراقه ده‌ركراوه، كه دۆسیه‌كه‌ى په‌یوه‌ندی به هه‌ڵاتنى به‌ڕیوه‌به‌رێكى گشتیی سه‌ر به وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ به‌ناوى (عیسام جه‌عفه‌ر علێوى)وه هه‌یه.
پێشتر نووسینگه‌ى قاسم ئه‌عره‌جى، وه‌زیری ناوخۆى عێراق، بڵاویكرده‌وه، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پێشوازییان له شاندێكى ڕه‌وتى سه‌در كردووه و له‌گه‌ڵ خۆیاندا (جواد شوهێلی)یان ڕاده‌ستى پۆلیس كردووه.
دوێنێش دواى ئه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كه له بنكه‌ى پۆلیسی موسه‌نا له به‌غدا هه‌ڵات و له مه‌رزى شه‌لامچه له سنوورى به‌سڕه له‌كاتى هه‌وڵدانى بۆ به‌زاندنى سنوور به‌ره‌و ئێران، ده‌ستگیر كرایه‌وه، ڕه‌وتى سه‌در ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند، كه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ماوه‌ى دوو ساڵ ده‌بێت له ڕه‌وته‌كه‌یان دابڕاوه.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی عێراق، ڕۆژى سێشه‌ممه 5/ 9/ 2017 له ڕاگه‌یاندراوێكدا، جه‌ختیكرده‌وه، كه مه‌فره‌زه‌كانیان توانییان تاوانبار (عیسام جه‌عفه‌ر علێوى) به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى كۆمپانیای گشتیی بۆ كه‌ره‌سته كشتوكاڵییه‌كان، ده‌ستگیر بكه‌نه‌وه، كه پێشتر له‌لایه‌ن دادگاى تایبه‌تمه‌ند و به‌پێی ماده‌ى 331 له یاسای سزادانى عێراق كه تایبه‌ته به تاوانه ئابوورییه‌كان و سپیكردنه‌وه‌ى دراو، به‌تاوانى به‌هه‌ده‌ردانى بڕى نزیكه‌ى 31 ملیار دینار عێراقی، سزاى زیندانیكردنى توندى بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.
باسنوز
