له‌باشوورى عێراق به‌شێوه‌یكى جیاواز نه‌وتى خاو ده‌دزرێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگاى به‌سڕه، ڕای گه‌یاند: "زانیارى دروست هه‌یه كه گرووپێك نه‌وتى خاوى هه‌نارده‌كراو له‌ناوچه‌ى لۆزان له‌نێوان به‌سڕه و میسان ده‌دزن".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ده‌ست به سه‌ر شوێنه‌كه و ئه‌و بۆرییه‌شدا گیراوه كه بۆ دزینی نه‌وته‌كه به‌كارهێنراوه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ئاسایشی نیشتمانى تیمێكى به‌دواداچوونى پێكهێناوه بۆ ده‌ستگیركردنى تاوانباران و داخستنى ئه‌و ڕێگایانه‌ى ده‌چنه‌وه سه‌ر شوێنی دزیكردنه‌كه.
باسنيوز
