سەرکردەیەکی رێکخراوی بەدر : پێویستە فوئاد مەعسوم عێراق بەجێ بهێڵێت

 سەرکردەیەکی رێکخراوی بەدر : پێویستە فوئاد مەعسوم عێراق بەجێ بهێڵێت
سەرکردەیەکی رێکخراوی بەدر رایدەگەیەنێت، کە پێویستە رەگەزنامەی عێراقی لە هاووڵاتییانی هەرمێ کوردستان وەربگیرێتەوە.



محەمەد مەهدی بەیاتی، سەرکردەی رێکخراوی بەدر، کە هادی عامری سەرۆکایەتی دەکات، لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵێکی عێراقی رایگەیاندووە، رژێمەکانی عێراق نەیانتوانی بە شەڕ هی ئەنجامێک لەگەڵ گەلی کوردستان بە دەست بهێنن.



محەمەد مەهدی بەیاتی هەروەها رایگەیاندووە، کە پێویستە حکوومەتی عێراق بڕیاری دەرکردنی فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق و وەزیر و بەرپرسە کوردەکانی بەغدا بدات.



ئەو سەرکردەیەی رێکخراوی بەدر، کە رێکخراوەکەی دووەم گەورە میلیشیای حەشدی شەعبییە، داواش دەکات رەگەزنامە و پاسپۆرتی عێراقی لە گەلی کوردستان وەربگیرێتەوە و بە جیهان بڵێت عێراق دان بە دەوڵەتەی کوردستان نانێت.



باسنیوز
Top