پیاوێك له باشوورى عێراق له‌داخى ژنه تۆراوه‌كه‌ى خۆى سووتاند
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى پۆلیسی زیقار، پیاوێكى ته‌مه‌ن 49 ساڵ، له‌به‌رده‌م ماڵى خه‌زوورانیدا له ناوچه‌ى ساڵحییه له ناوه‌ڕاستى شارى ناسڕییه، ئاگرى له‌خۆى به‌ردا.
هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، كه هاوسه‌ره تۆراوه‌كه‌ى، ڕ‌ازى نه‌بووه بگه‌ڕێته‌وه بۆ لاى.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كه پیاوه‌كه سووته‌مه‌نى به‌خۆیدا كردووه و ئاگرى له جه‌سته‌ى به‌رداوه، له ئه‌نجامیشدا به‌شێكى زۆرى جه‌سته‌ى سووتاوه و به په‌له گه‌یندراوه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام بارى ته‌ندروستى خراپه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه ئه‌و پیاوه وه‌ك جۆرێك له هه‌ڕه‌شه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین، هه‌روه‌ها بۆ جووڵاندنى هه‌ستى هاوسه‌ره‌كه‌ى، خۆى سووتاندووه.
باسنيوز
