دادگا سزاى زیندانیكردنى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی هێڵى ئاسمانییی عێراق ده‌ركرد
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكیدا، ڕای گه‌یاند: "دادگاى ده‌ستپاكی، به‌پشتبه‌ستن به ماده‌ى 310 له یاسای سزادانى عێراقی، ئه‌مڕۆ سزاى دوو ساڵ زیندانیكردنى بۆ (سامر عه‌بد كوبه) به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق ، ده‌ركرد".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه تۆمه‌تباره‌كه به به‌ڵگه‌كانى تاوانه‌كه‌وه ڕه‌وانه‌ى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت به دادبینیكردنى تاوانه‌كانى ده‌ستپاكى كرا، كه ئه‌ویش بڕیاریدا دۆسێكه‌ى بۆ دادگاى تاوانه‌كانى تایبه‌تمه‌ند بگوازێته‌وه، دواتر دادگا بڕیارى زیندانیكردنى بۆ ده‌ركرد".
پێشتر له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌دا، ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی عێراق، ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند، كه به به‌ڵگه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق له‌كاتى به‌رتیل وه‌رگرتندا ده‌ستگیر كراوه.
باسنيوز
