نوقمبوونی کەشتییەکی عێراقی خنزکانی 20 کەسی لێ کەوتەوە

 نوقمبوونی کەشتییەکی عێراقی خنزکانی 20 کەسی لێ کەوتەوە
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا عێراقی و جیهانییەکان، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕای گەیاندووە بەهۆی پێکدادانی کەشتییەکی عێراق لەگەڵ کەشتیی کۆماری سێنت وێنێست، 20 کەس بوونەتە قوربانی.

لەم بارەوە ئەمڕۆ پینجشەممە 2017/8/24 وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بڵاوی کردەوە: "کەشتییەکی عێراقی بەناوی (ئەلسمبار) کە ڕۆژی شەممەی پێشووی لەگەڵ کەشتییەکی کۆماری سێنت وێسێنست (وڵاتی جەزیرەیی دەریای کارائیب) بەناوی (ڕۆیال ئارسنال) لە ناوچەی ئاویی (خور عەبدوڵا) لە باشووری عێراق پێکیان داداوە و دەرکەوتووە و نوقم بوون هەتا ئێستا 20گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییەکان هەتا ئیستا تواندراوە تەرمی 16 کەس لە کەسە خنکاوەکان لە ئاو دەربهێندرێت.

باس لەوە دەکرێت هۆکاری پێکدادانی ئەو دوو کەشتییە گرفتی تەکنیکی لە ئیستاپی ئەو کەشتییەدا بووە و بە کرێن لاشەی ئەو کەشتییە نوقمبوانە لەناو ئاو دەرهێنراوە.








باسنيوز
Top