هێزە عێراقیەكان بەبێ شەڕ گەیشتنە ناوەڕاستی تەلەعفەر

هێزە عێراقیەكان بەبێ شەڕ گەیشتنە ناوەڕاستی تەلەعفەر
ئێوارەی ئەمڕۆ هێزە عێراقییەكان بەبێ رووبەڕووبوونەوەی هیچ بەرگرییەك كە شایەنی باس بێت، گەیشتوونەتە گەرەكی سەرای لە ناوەڕاستی شاری تەلەعفەر.


كەناڵی (ئەلجەزیرە)ی قەتەری لە زاری چەند شایەدحاڵێكی شارۆچكەكەوە بڵاوی كردەوە كە هێزەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بەرگرییەكی ئەوتۆیان لە گەڕەكی سەرای نەكردووە و هێزە عێراقییەكان بە ئاسانی گەیشتوونەتە ناوەڕاستی شارۆچكەكە.


بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەم پێشكەوتنە خێرایەی هێزە عێراقییەكان دوای چەند سعاتێك دێت لە راگەیاندنی رزگاركردنەوەی گەڕەكی (كیفاح)ی رۆژئاوای شارۆچكەكە و گەڕەكی (نور) لە بەری رۆژهەڵاتی تەلەعفەر.


جێی باسە هەر ئەمڕۆ سێشەممە هێزە عێراقییەكان ئاماژەیان بەوە دابوو كە چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە بەرانبەر پێشڤەچوونەكانی هێزە عێراقیەكان بەرگەیان نەگرتووە و كشاونەتەوە.
bas news-
Top