وەزیری بەرگریی ئەمریکا گەیشتە بەغدا

 وەزیری بەرگریی ئەمریکا گەیشتە بەغدا
وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە سەردانێک، گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.



سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 22/8/2017، جێیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە سەردانێکی پێشتر رانەگەیەندراو، گەیشتە بەغدا.



بەپێی پێشبینییەکان، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی جێیمس ماتیس و بەرپرسانی باڵای عێراق، ئۆپەراسیۆنەکانی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەبێت، بە تایبەت ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی شارۆچکەی تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا.



چاوەڕێ دەکرێ وەزیری بەرگریی ئەمریکا نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە بە سەردانێک بگاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.



چاوەڕێ دەکرێ وەزیری بەرگریی ئەمریکا نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە بە سەردانێک بگاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.



پێشتر وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، کە جێیمس ماتی رۆژی شەممە 19/8/2017 بە گەشتێک، سەردانی وڵاتانی ئوردن، تورکیا و ئۆکراینا دەکات و بەپێی پلانەکە، عێراق وێستگەیەکی سەردانەکەی نەبوو.


باسنیوز
Top