پەرلەمانتارانی عێراق بەرتیلیان وەرگرتووە
بەم هۆیەوە ئەمڕۆ سەلیم جبووری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی دا بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لە ئەندامانی لیژنەی دەستپاكی و یاسایی بكەن لەبارەی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەیان كراوە.
میدیاكانی عێراق ئەوەیان ئاشكرا كردبوو بەشێك لەو بەرپرسانەی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە ئیمزایان لەسەر كۆ كرابووەوە بۆ ئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێ، بەرتیلیان بە ژمارەیەك پەرلەمانتار بەخشیوە، بۆ ئەوەی یاری بە ئەنجامی ئەو لێپرسینەوانە بكەن.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ جبووری لە دانیشتنی پەرلەماندا گوتبووی لێكۆڵینەوە لەو دەنگۆیانە دەكەین كە لەبارەی كێشانەوەی ئیمزای چەند پەرلەمانتارێك لەسەر سزادانی بەرپرسان بڵاوبوونەتەوە.
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەڵێنیشی دا ئەو پەرلەمانتارانە سزا بدات كە تۆمەتەكانیان بەسەردا ساخ بێتەوە. داواشی لە لیژنەی لێكۆڵینەوەكە كرد لە ماوەی 48 سەعاتدا بگەنە ئەنجام.
