به‌غدا.. کۆبوونەوەی شاندى باڵاى ڕیفراندۆم و حزبی ویفاقی نیشتمانی عێراقی دەستیپێکرد
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێك، دوانیوەڕی ئەمڕۆ، شاندی باڵاى ڕیفراندۆم، کە چەند ڕۆژێکە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە پرسی ڕیفراندۆم و هه‌روه‌ها کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و حكوومه‌تى فیدڕاڵ، سەردانی بەغدای کردووە، لەگەڵ حزبی "ویفاقی نیشتمانی عێراقی" كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه، شاندى باڵاى ڕیفراندۆم، له‌لایه‌ن سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
چه‌ند ڕۆژێكه شاندى باڵاى ڕیفراندۆمى كوردستان له به‌غدایه و له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ى پرسی ڕیفراندۆمه‌وه كه له 25ى ئه‌یلوولى 2017 ئه‌نجام ده‌درێت، كۆبووه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
