بێجی.. پێنج ھێرشی خۆکوژيی داعش 13 قوربانی لێکەوتەوە

 بێجی.. پێنج ھێرشی خۆکوژيی داعش 13 قوربانی لێکەوتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رای گەیاند کە بەھۆی چەند ھێرشێکی خۆکوژی داعش، 13 کەس بووەنەتە قوربانی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16/8/2017، سەعد مەعن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە میدیاکانی راگەیاندووە: "پێنج چەکداری تیرۆریستی داعش، ھێرشی خۆکوژیان کردووەتەوە سەر ھێزە ئەمنییەکانی عێراق".

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "تیرۆریستانی داعش، ویستوویانە ھێلی ھێزەکانی عێراقی ببڕن، بەڵام ھێرشکە تێکشکێنراوە، بەھۆی ئەو ھێرشە خۆکوژیانە، 13 قوربانی ھەیە، 7 کوژراو و 6 بریندارن".

شارۆچکەی بێجی، سەر بە پارێزگای سڵاحەدین، 210 دەکەوێتە باکووری بەغدا، 210 کیلۆمەتر لەو شارەوە دوورە.











باسنيوز
Top