به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى كوردستان گه‌نده‌ڵیيه‌كى ده‌سته‌ى باڵاى حه‌ج و عومره‌ى عێراق ئاشكرا ده‌كات
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى (فه‌یسبووك) نوسیویه‌تى: "ده‌سته‌ى باڵاى حه‌ج و عه‌مره‌ى عێراق له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه كۆنترۆڵ كراوه، به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیش نزیكه‌ى 500 كارمه‌ند و عه‌مامه به‌سه‌ر بۆ ماوه‌ى 35 ڕۆژ به (ئیفاد) ڕه‌وانه‌ى حه‌ج كراون".
ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و بڕه پاریه‌ى كه بۆ ئه‌و كه‌سانه ته‌رخان كراوه، ده‌كاته شه‌ش ملیار دینار، به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى عه‌ره‌بی شیعه له‌سه‌ر ئه‌م گه‌نده‌ڵییه هاتوونه‌ته ده‌نگ.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى، نووسیویه‌تى: "به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌یره ئه‌وه‌یه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ى پاڵپشتى (نوورى مالیكی)یان ده‌كرد، بۆ به‌دروخستنه‌وه‌ى وه‌زیرى دارایی كه كورد بوو، به تۆمه‌تى به‌هه‌ده‌ردانى پاره‌ى گشتیی و به‌شان و باڵى حكوومه‌تى عێراقیان هه‌ڵده‌دا، ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێكیان به‌رامبه‌ر به (خالید عه‌تییه)، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌جى عێراق نه‌بووه".
باسنيوز
