شه‌ڕ له‌نێوان هێزه عێراقییه‌كان و داعش له‌سه‌ر سنوورى سووریا درووست ده‌بێت
مقه‌ده‌م مسته‌فا ئیبراهیم، له فیرقه‌ى 15ى سوپای عێراق ڕاگه‌یاند: "ئه‌و هێزه سه‌ربازییه‌ى پاراستنى سنوورى عێراق_ سووریای له ئه‌ستۆدایه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش ڕووبه‌رووبوونه‌وه".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره، گوتیشی: "هێزه سه‌ربازییه‌كه توانى 6 چه‌كدارى داعش بكوژێت و دووانى دیكه‌شیان به‌ره‌و ناو خاكى سووریا هه‌ڵاتن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه هێزه عێراقییه‌كان له‌سه‌ر سنوورى سووریا بڵاوه‌یان پێكراوه و كار ده‌كه‌ن بۆ ڕێگه‌گرتن له دزه‌كردنى داعش بۆ ناو خاكى عێراق.
BASNEWS-
