په‌رله‌مانتارێك: نیوه‌ى ژماره‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی "بندیوارن" و مووچه‌كانیان وه‌رده‌گیرێت
په‌رله‌مانتارێكى عێراق ئاشكراى ده‌كات، هێزه‌كانى حه‌شدی شه‌عبى كه له به‌ره‌كانى جه‌نگدا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، نزیكه‌ى 60 هه‌زار چه‌كدار ده‌بن، به‌ڵام حكوومه‌ت مووچه‌ى 120 هه‌زار چه‌كدار خه‌رج ده‌كات.
فایه‌ق شێخ، په‌رله‌مانتارى عێراق، له دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا، ڕای گه‌یاند: "به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌ركه‌وتووه ژماره‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى له به‌ره‌كانى جه‌نگدان، ته‌نها 60 هه‌زار چه‌كدار ده‌بن، له كاتێكدا حكوومه‌ت مانگانه مووچه‌ى 120 هه‌زار چه‌كدار خه‌رج ده‌كات".
داواشی كرد، مووچه له حكوومه‌ته‌وه ڕاسته‌وخۆ بدرێته چه‌كداره‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، یان له بانكه‌وه به كارتى بانكى وه‌ری بگرن، گوتیشی: "نابێت پاره‌كه بدرێته سه‌ركرده و فه‌رمانده‌كانیان".
باسى له‌وه‌ش كرد، كه له چه‌كداره‌كانى حه‌شدى شه‌عبی بیستووه، چه‌ند مانگێكه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
BAS NEWS-
