داعش 16 ئه‌ندامی خۆی دەكوژێت
دانیشتوانی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر بۆ میدیا عێراقیەكان ئاشكرایان كردووە ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر كه‌وتووەته ناو ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه چاودێری وردیان خراوەته سه‌ر.
یه‌كێك له دادوه‌ره شەرعیەكانی داعش بڕیاری كوشتنی بۆ 16 ئه‌ندامی خۆی ده‌ركردووه، بریاره‌كه‌ش دەمودەست جێبه‌جێ كراوە.
ئه‌و داعشانه‌ی كه بڕیاری كوشتن‌یان بۆ ده‌رچووه به‌شێكیان خه‌ڵكی ناو شارۆچكه‌كه‌ن و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یان له وڵاتە عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه هاتوون.
باسنيوز
