داعش له ناو مووسڵ پێنج كه‌سى كرده قوربانيى
ڕائید سه‌لام خه‌فاف، له پۆلیسی نه‌ینه‌وا، ڕاىگه‌یاند: "به گوله‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كه تائێستاش له به‌رى ڕاستى شارى مووسڵ خۆیان حه‌شارداوه، دوو كه‌س كوژران و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه پردی نه‌سر، ته‌نها پرده به‌رى چه‌پ به به‌رى ڕاستى شاره‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و هاووڵاتییان و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌كارى ده‌هێنن.
ڕوونیشیكرده‌وه، ئه‌و هێزانه‌ى له‌و ناوچه‌یه‌دان، برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشاخنه گواسته‌وه و هه‌ڵمه‌تى پشكنین و گه‌ڕانیش بۆ چه‌كداره‌كانى داعش ده‌ستى پێكرد.
باس‌نیوز
