باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: هەڕەشەی رفاندنمان لەسەرە

 باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: هەڕەشەی رفاندنمان لەسەرە
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق رایدەگەیەنێت هاووڵاتییانی ئەمریکی لە بەغدا و بەسرە مەترسیی رفاندنیان لەسەرە. بۆیە هاتوچۆی کارمەندانی باڵیۆزخانەکە لە بەغدا و کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە بەسرە، هەروەها هەموو هاووڵاتییانی ئەمریکی لەو دوو شارە سنووردار دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا کە باڵیۆزخانەکە بڵاویکردووەتەوە، ئەوە ئاشکراکراوە کە "باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بەغدا ئاگاداری ئەو راپۆرت و هەڕەشانەیە کە دەیانەوێ بەرپرسان و هاووڵاتییانی ئەمریکا بکەنە ئامانجی رفاندن".

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "وەک کاردانەوەیەک باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بڕیاریداوە بەشێوەیەکی کاتی هاتوچۆی کارمەندانی لە دەرەوەی زۆنی سەوز لە بەغدا و دەرەوەی کۆنسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بەسرە سنووردار بکات".

لە راگەیەندراوەکەدا دەردەکەوێت سنووردارکردنی هاتوچۆکە کارمەندانی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ناگرێتەوە.


رووداو
Top