توركمان دژی به‌شداری حه‌شده له ته‌له‌عفه‌ر و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش هۆشداری ده‌دات
لیزا گراندی رێكخه‌ری مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رایگه‌یاند, ئه‌وان چاوه‌ڕێى ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر و حه‌ویجه ده‌كه‌ن كه دوا بنكه‌ی به‌هێزی چه‌كدارانی داعش له عێراقه و به سه‌دان هه‌زار كه‌سی دیكه‌ی ئاواره ده‌بن.
گراندی ئاشكراشی كرد, به‌مزووانه هێزه‌كانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستپێده‌كه‌ن و گوتیشی: "تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 950 هه‌زار كه‌س ئاواره بوون به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌ووروبه‌ری".
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، محه‌مه‌د ئیلخانلی، سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان رایگه‌یاند ئه‌وان پێكهاته‌یه‌كی گرنگی ناوچه‌كه‌ن و دژی به‌شداریكردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبيین له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر كه بڕیاره به‌منزیكانه ده‌ست پێبكات.
ئیلخانلی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نه‌دۆڵ، رایگه‌یاند ئه‌وان نیگه‌رانن له به‌شداریكردنی حه‌شدی شه‌عبی له‌و شه‌ڕه, چونكه ئه‌و هێزه به‌شداری هه‌ر شه‌ڕێكی كردبێت دوای رزگاركردنی هه‌ر له‌و ناوچانه ماونه‌ته‌وه و نه‌كشاونه‌ته‌وه.
گوتیشی: "توركمانه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان ئه‌گه‌ر بزانن حه‌شدی شه‌عبی له ته‌له‌عفه‌ره".
K24
