پەرلەمانتارێک: موقتەدا سەدر و نووری مالیکی لەدژی یەکتر وەستاونەتەوە

 پەرلەمانتارێک: موقتەدا سەدر و نووری مالیکی لەدژی یەکتر وەستاونەتەوە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات کە گرووپێک لە بەغداوە دەیەوێت دەست بەسەر حکوومەتی عێراقدا بگرێت و لەپێناو دواخستنی هەڵبژاردندا لە ئێستاوە دەستی کردووە بە فشار و دروستکردنی بۆچوونی دژ بە حکوومەت.



پەریوان خەیلانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەم بارەوە گوتی: لە بەغدا جەماعەتی موقتەدا سەدر و نووری مالکیی بەرانبەر یەک وەستاونەتەوە و سەدر داوا دەکات کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردەنەکان هەڵبوەشێتەوە، جەماعەتی نووری مالیکیش لەدژی وەستاونەتەوە".



ئەو پەرلەمانتارە کوردە گوتیشی: "تادێت ناکۆکیی نێوان موقتەدا سەدر و نووری مالیکی زیاتر دەبێت و پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیشی هاتووەتە سەر و گروپێک دژی ئەوەن کە کاتی هەڵبژاردنەکان دیاری بکرێت و گرووپێکیش لەگەڵ دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردنەکان دان و ئەمە وای کردووە دۆخی سیاسیی عێراق تەواو خراپتر ببێت".



راشی گەیاند: "تادێت مەترسیی نووری مالیکی لەسەر حکوومەت زیاتر دەبێت و هەوڵی تەواو دەدات دۆخی ناو حکوومەت کۆنترۆڵ بکات و وەزارەت و دامەزراوەکان بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە".





باسنيوز
Top