به‌غدا.. به‌رپرسێكى وه‌رزشی كه پێشتر پاڵه‌وانى عێراق بووه كوژرا
براى قوربانییه‌كه، ڕایگه‌یاندووه، كه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر براكه‌ى به‌ناوى (ماجد ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د) كه جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى عێراقی یاری هێزى ده‌سته و ئه‌ندامى یه‌كێتى ئاسیای و پێشتریش پاڵه‌وانى نێوده‌وڵه‌تى بووه و له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا كوشتوویانه، گوتیشی: "پێش كوشتنى كاره‌باى گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان كواژاندووه‌ته‌وه".
دواتر هێزێكى ئه‌منی گه‌شتووه‌ته شوێنى ڕووداوه‌كه و ته‌رمى قوربانییه‌كه‌شیان بۆ پزیشكى دادى گواستووه‌ته‌وه.
ماوه‌یه‌كه دیارده‌ى كوشتنى كه‌سایه‌تییه‌كان له به‌غدا درووست بووه و ماوه‌یه جارێك هه‌واڵى كوژرانى كه‌سێك بڵاو ده‌كرێته‌وه، كه پێش ماوه‌یه‌ك گه‌نجێكى هونه‌رمه‌ند و دواتریش پزیشكێك كوژران، ئه‌مه جگه له چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆریستى دیكه.
bas news-
