هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای عێراق دوا خرا
بەپێی زانیارییەکان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی دووشەممە 7\8\2017 بڕیاری داوە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2018 لە یەک رۆژدا ئەنجام بدرێت.
بڕیار بوو لە 16ـی 9ـی 2017 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام بدرێ، بەڵام بەپێی بڕیارەکە، دوا خرا بۆ مانگی 4ـی 2018.
باسنيوز
