میدیایەکی عەرەبی: پەکەکە بۆمبەکانی داعش دەکڕێتەوە

 میدیایەکی عەرەبی: پەکەکە بۆمبەکانی داعش دەکڕێتەوە
چەکدارانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆمب و مینەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەکڕنەوە.

بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی (ئەلعەرەبی جەدید)، ژمارەیەک ئەفسەر و فەرماندەی سوپای عێراقی لە سەرەتای ئەم هەفتەیە، زیاتر لە 500 کیلۆگرام بۆمب و مینی داعشیان بە 50 هەزار دۆلار فرۆشتووەتە چەکدارانی پەکەکە.

بەپێی زانیارییەکان، هیزە عێراقییەکان لە هەوڵدان بۆ رزگاربوون لە 36 تۆن بۆمب و تەقەمەنیی داعش، کە بەشی زۆریان لە خانوو و باڵەخانەکانی شاری مووسڵ بۆ تەقینەوە بە هێزە عێراقییەکان و هاووڵاتییانی مەدەنی، داناوە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە رێککەوتنی چەکدارانی سەر بە پەکەکە و ئەفسەرانی سوپای عێراق بە نێوەندگیریی ئەفسەرێکی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کراوە.

سەرچاوە سەربازییەکان بەو ماڵپەڕەیان راگەیاندووە، بەپێی پلانی سوپا، بۆمب و تەقەمەنییە دروستکراوەکانی داعش بڕیاری تەقاندنەوەیان لە شوێنێکی دوورەدەست دراوە، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی گەندەلیی لە نێو سوپای عێراقیدا، ئەفسەرانی سوپای عێراق ”بە پارەیەکی کەم“ دەیانفرۆشنە پەکەکە.









باسنيوز
Top