عەمار حەكیم شیعە، لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنووسی ئێرانی کۆ بووەتەوە

 عەمار حەكیم شیعە،  لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنووسی ئێرانی کۆ بووەتەوە
سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە عێراق و هاوپەیمانیی نیشتمانیی شیعەکان بۆ سەردانی شانشینی عەرەبستانی سعودیە، دوو مەرجی هەیە.



بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێرانی، عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە بە ژمارەیەک رۆژنامەنووسی ئێرانی راگەیاندووە، ”ئێستا بیر لە سەردانی سعودیە ناکەمەوە“.



عەمار حەکیم دوو مەرجەکەی ئاشکرا کردووە و رایگەیاندووە، ئەگەر سعودیە هێزەکانی خۆی لە بەحرێن بکێشێتەوە و ”چیتر گەلی یەمەنیش نەکوژێت“، ئەوا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.



سعودیە سەرۆکایەتیی هاوپەیمانییەکی عەرەبیی ئیسلامیی سوننەمەزهەب دەکات، کە شەڕی دژی رێکخراوی حوسییەکانی یەمەن، کە میلیشیایەکی شیعەمەزهەبی نزیک لە ئێرانە، راگەیاندووە و بەحرێنیش وەک هاوپەیمانێکی سعودیە، ئەندامی ئەو هاوپەیمانییەیە.


باسنیوز
Top