په‌رله‌مانتارێكى كورد: له ده‌زگاى خانه‌نشینى گشتیى عێراق 54 هه‌زار ناوى دووباره هه‌یه
زانا ڕۆستایى، ئه‌ندامى لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا ڕاىگه‌یاند: "ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ( 2 / 8 / 2017) به‌مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌كاره‌كانیان بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى، له‌گه‌ڵ پشكنه‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌تى عێراق كۆبووینه‌وه".
گوتیشى: "دواى خستنه‌ڕووى كاروچالاكییه‌كانیان یه‌كێك له پشكنه‌ران ئه‌وه‌ى بۆ ئاشكرا كردین كه له‌میانى كاركردن و به‌دواداچونیاندا، ته‌نها له ده‌زگاى خانه‌نشینی گشتیی عێراق (٥٤) هه‌زار ناوی دووباره هه‌بووه و له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیش ٢٠ هه‌زار كه‌س به ناڕه‌وا مانگانه هاوكاریی كۆمه‌ڵایه‌تییان بۆ خه‌رج كراوه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه ژماره‌ی پشكنه‌ره‌كان ته‌نها 25 پشكنه‌ره و هه‌ندێكیان كار له‌سه‌ر دوو وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن، گوتیشی: "به‌گوته‌ى خۆیان له ساڵى ٢٠٠٤ه‌وه تا ئه‌مرۆ توانیویانه بری یه‌ك ترلیۆن و 644 ملیار و 903 ملیۆن دینار و 9 ملیار و 321 ملیۆن دۆلاریان بۆ خه‌زێنه‌ی گشتیی گێڕاوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك بڕیاریشه 5 ترلیۆن و 105 ملیار دینار و 8 ملیار و 844 ملیۆن دۆلارى دیكه‌ش بڕیارى له‌سه‌ر دراوه بگێردرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتیی كه هه‌مووى به نایاسایى له بوارى جۆراوجۆردا به‌هه‌ده‌ر دراون.
باس‌نیوز
