حزبەكەی عەمار حەكیم لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ئەندام وەردەگرێ

 حزبەكەی عەمار حەكیم لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ئەندام وەردەگرێ
ئەمڕۆ دووشەممە (رەوتی حیكمەی نیشتمانی) كە هەفتەی رابردوو عەمار حەكیم دایمەزراند، دەرگای بەڕووی وەرگرتنی ئەنداماندا كردەوە، ئەویش لە ڕێگەی بڵاوكردنەوەی فایلێكی ئەلیكترۆنی، هەروەها بڕیاری دا بەرپرسانی رەوتەكە بۆ شارە عێراقییەكان دەستنیشان بكات.

بە گوێرەی راگەیاندراوێكی نووسینگەی جێبەجێكاری رەوتەكە، بڕیاری دەستنیشانكردنی ئەمینداری رەوتی حیكمە لە هەر شارێكی عێراقی دەرچووە، لەنێویشیاندا حەسون فەتلاوی بە بەرپرسی ڕێكخستنەكانی رەوتەكە لە عێراق دیاری كراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە كە رەوتی حیكمە لە ڕێگەی ئەلیكترۆنیەوە ئەندام وەردەگرێ و فایلێكی ئەلیكترۆنی بڵاوكردووەتەوە، ئەو كەسانەی ئارەزووی ئەندامبوون بكەن لەناو رەوتەكە، لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە نێوی خۆیان تۆمار دەكەن.

رۆژی دووشەممەی رابردوو عەمار حەكیم دامەزراندنی رەوتی حیكمەی نیشتمانی راگەیاند، لە راگەیاندنی دامەزراندنیشدا دووپاتی لەسەر میانڕەوی و بوون بە پارتی هەموو عێراقییەكان كردەوە.










باسنيوز
Top