16 فه‌رمانبه‌رى شاره‌وانییه‌كانى نه‌ینه‌وا به‌تۆمه‌تى هاوكاریكردنى داعش ده‌ستگیر كران
نه‌قیب ئه‌میر واسق، له پۆلیسی نه‌ینه‌وا، ڕاگه‌یاند: "هێزه ئه‌منییه‌كان 16 فه‌رمانبه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شاره‌وانییه‌كانى نه‌ینه‌وایان به‌تۆمه‌تى هاوكاریكردنى داعش له‌ماوه‌ى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى شارى مووسڵ له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌وه، ده‌ستگیر كرد".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌پێی فه‌رمانى گرتن له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگاى نه‌ینه‌واوه ئه‌و 16 فه‌رمانبه‌ره‌یان ده‌ستگیر كردووه، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان پشتیوانى له زانیارییه‌كان كردووه به‌وه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه هاوكاریی داعیشان كردووه.
ده‌ستگیركراوه‌كان بۆ باره‌گاى فه‌رمانده‌یی نه‌ینه‌وا گواستراونه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ستی پێكردووه.
bas news-
