لەسنووری شەقڵاوە و سۆران سەدان مین و تەقەمەنی لەناو بردران

لەسنووری شەقڵاوە و سۆران سەدان مین و تەقەمەنی لەناو بردران


ئەمڕۆ یەكشەممە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا پەسنی خۆی داوە و رایگەیاندووە دیاردەیەك لەنێو پەرلەمانی عێراقدا هەیە، لەنێو هیچ پەرلەمانێكی تری جیهاندا نەبووە.


پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ژمارەیەكی زۆری پەرلەمانتاران لە خۆیانەوە بە فەرمی داوایان لە سەرۆكایەتی كردووە كە خۆبەخشانە پارێزبەندییان لەسەر هەڵبگیرێ.


پەرلەمانی عێراق ئەم دیاردەیەی بە نامۆ لە چاو هەموو پەرلەمانەكانی جیهان وەسف كردووە، ئەمەش دوای ئەوەی ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی ژن و پیاو داوایان كردووە پارێزبەندییان لەسەر هەڵبگیرێ، بۆ ئەوەی بچنە بەردەم دادگا لە بەرانبەر ئەو سكاڵایانەی لەلایەن چەند كەس و لایەنێكەوە ڕووبەڕوویان كراوەتەوە.


پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێ بەهۆی ئەوەی لە ماوەكانی رابردوودا چەندین گەندەڵی گەورەیان ئاشكرا كردووە و سزای بەرپرسانی باڵای حكومەتیان داوە و بوونەتە هۆی لەسەر كارلادانیان، پەرلەمانتاران ڕووبەڕووی گوشار دەكرێنەوە و داوای یاساییان لەسەر تۆمار دەكرێ.


بەیاننامەكەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی تێدا هاتووە كە خراپبوونی بارودۆخی گشتیی عێراق هیچ پەیوەندییەكی بەوانەوە نییە و ئەوان تەنها كاری یاسادانان دەكەن و حكوومەت بەرپرسیارە لە بابەتی جێبەجێكردن و خزمەتگوزارییەكاندا.


لە كۆتایی بەیاننامەكەشدا هاتووە كە هەوڵەكانی شكست پێهێنان بە دەزگای فەرمی شەرعیی دەوڵەت تەنها لە خزمەت و بەرژەوەندی رێكخراوە تیرۆریستییەكان و دوژمنانی عێراقدایە.

bas news-
Top