ژنى موفتى داعش له ته‌له‌عفه‌ر خۆى و سێ منداڵه‌كه‌ى كوشت
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی له پارێزگاى نه‌ینه‌وا، ڕای گه‌یاند: "هاوسه‌رى به‌ناو موفتى شه‌رعیى له ته‌له‌عفه‌ر، ئه‌مڕۆ خۆى و هه‌ر سێ منداڵه‌كه‌ى كوشت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه تائێستا هۆكارى ئه‌و ڕووداوه نادیاره و نازانرێت بۆ چى ئه‌و كاره‌ى كردووه.
شارى ته‌له‌عفه‌ر، دواى هه‌ڵاتنى سوپای عێراق له شارى مووسڵ و داگیركردنى، له حوزه‌یرانى 2014ه‌وه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه. ماوه‌یه‌كیشه ئه‌و شاره وه‌كو ویلایه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ له "داعش" ڕاگه‌یاندراوه.
BAS NEWS-
