سودان ڕەخنە لە پۆلیسی عێراق دەگرێت

 سودان ڕەخنە لە پۆلیسی عێراق دەگرێت
چالاكوانان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆییان بڵاو كردووەتەوە، تیایدا هاووڵاتییەكی سودانی لەلایەن پۆلیسی عێراقەوە لە بەسرا بەشێوەیەكی دڕندانە ئەشكەنجە دەدرێت.


پۆلیسە عێراقییەكان هاووڵاتیە سودانیەكە لە شاری بەسرا بە لایەنگری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دادەنێن و بە شێوەیەكی دڕندانە و نامرۆییانە ئەشكەنجەی دەدەن. تەنانەت ئەشكەنجەدانەكە دەگاتە ئەو رادەیەی پۆلیسەكان هەوڵ دەدەن ڕیش و قژی پیاوە سودانیەكە بسوتێنن.


بەگوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵی سودان، هاووڵاتییەكە ناوی موسا بەشیرە و دوای ئەوەی لە شەڕێكی عەشیرەتەكانی بەسرا بریندار دەبێ، دەخرێتە نەخۆشخانەوە و دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە دەكەوێتە دەست پۆلیسی عێراقی.


بەم هۆیەوە دوێنێ هەینی وەزارەتی دەرەوەی سودان بانگهێشتی باڵوێزی عێراقی لە خەرتوم كردووە و ناڕەزایی حكومەتەكەی پێراگەیاندووە.

bas news-
Top