ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانى: ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق فه‌رمانیان داوه هه‌ر شتێك له ناو مووسڵدا بینرا بكوژرێت
ڕۆژنامه‌ى (ده‌یلى مه‌یل)ى به‌ریتانى له ڕاپۆرتێكیدا، بڵاوی كرده‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق فه‌رمانیان به هێزه‌كانیان داوه له‌ناو شارى مووسڵ له كاتى شه‌ڕه‌كانى دژ به داعش" هه‌ر شتێك جووڵا بیكوژن"، هاوكات باس له كوشتنى به كۆمه‌ڵ ده‌كات كه له نزیك ڕووبارى دجله له شاره‌كه‌دا ئه‌نجام دراوه.
ڕۆژنامه به‌ریتانییه‌كه له‌سه‌ر زارى فه‌رمانده‌یه‌ك له سوپای عێراق، گواستییه‌وه: "یه‌كێك له‌و فه‌رمانانه‌ى له سه‌ره‌وه پێمان دراوه، ئه‌وه‌یه، كه له شه‌ڕه‌كانى مووسڵ به‌رامبه‌ر داعش، هه‌ر شتێك بجووڵێت بیكوژین، ته‌نانه‌ت گه‌ر هاووڵاتییش بێت".
ڕوونیكرده‌وه، كه ئه‌و فه‌رمانه هه‌ڵه‌یه، چونكه ئه‌و داعشانه‌ى له ناو شاره‌كه‌دا بوون خۆیان ڕاده‌ست كرد، به‌ڵام فه‌رمانه‌كه جێبه‌جێ كرا و خاپووربوونى ئه‌و شاره‌ش كه یاسای تێدا نه‌بوو، به‌رده‌وام بوو.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه، كه نه‌یویستووه ناو و پۆستى بڵاو بكرێته‌وه، گوتیشی: "تیرۆریست و سه‌رباز و هاووڵاتی و منداڵیش له‌نێو سه‌دان ته‌رمدان كه له ژێر خانووه ڕووخاوه‌كانى شاره‌كه‌دان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه ئه‌و كارانه‌ى هێزه‌كانى هاوه‌په‌یمانى له سه‌ر ڕووبارى دجله ئه‌نجامیان دا، له‌و كرده‌وانه‌ى داعش ده‌چێت كه له ماوه‌ى ڕابردوودا ئه‌نجامیان داوه، ته‌نانه‌ت كوشتنى به‌كۆمه‌ڵمان له نزیك ڕووباره‌كه بینی.
فه‌رمانده‌كه گوتیشی: "ئێستا هیچ یاسایه‌ك نییه، ئێمه ڕۆژانه كرده‌وه‌كانى داعش ده‌بینین دووباره ده‌كرێنه‌وه، خه‌ڵكى له تینۆتیدا داده‌به‌زنه خواره‌وه بۆ سه‌ر ڕووباره‌كه بۆ ئه‌وه‌ى ئاویان ده‌ست بكه‌وێت، ئێمه‌ش ده‌یانكوژین".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه فه‌رمانه‌كان هه‌ڵه بوون، به‌ڵام سوپا ناچار بوو جێبه‌جێیان بكات، ته‌نانه‌ت كاتێك داعشه‌كان خۆیان ڕاده‌ست ده‌كرد، ئێمه له‌برى ئه‌وه‌ى وه‌كو دیل مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، به په‌له ده‌یانمان كوشت.
bas news-
