مووسڵ پێویستی به یه‌ك ملیۆن یه‌كه‌ی نیشته‌جیبوونه
ئه‌و به‌رپرسه گوتوویه‌تی "ئاسانكاری زۆر پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و هانی سه‌رمایه‌داره‌كان ده‌ده‌ین تا بین له مووسڵ وه‌به‌رهینان بكه‌ن، به تایبه‌تی دابینكردنی زه‌وی گونجاو بۆ هه‌موو كه‌رته‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و هه‌ڵگرتنی گومرك له‌سه‌ریان و پاڵپشتیكردنیان".
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه شاری مووسڵ پێویستی به یه‌ك ملیۆن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون هه‌یه، چونكه جه‌نگ به‌شێكی زۆری شاره‌كه‌ی ویرانكردووهو زیانی زۆر گه‌وره به ژێرخانی شاره‌كه گه‌یشتووه.
به‌رێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهینانی نه‌ینه‌وا ئه‌وه‌یشی گوتووه كه "كه‌رتی نیشته‌جێبوون، پێویستیی به پاڵپشتی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان هه‌یه، جا چ له وڵاتانی دراوسێ بێت یان وڵاتانی دیكه‌ی جیهان".
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه "پاش رزگاركردنی له ده‌ست داعش، هێدی هیدی ژیان له مووسڵ دهستیپیكردووهتهوهو هه‌وڵێكی زۆر ده‌درێت تا كاره‌با و ئاو و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه بۆ شاره‌كه بگه‌ڕێنریته‌وه.
24k
