پەرلەمانتارێک گەندەڵییەکی گەورەی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکات
رەحیم دەڕاجی، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە (سۆمەرییە)ی راگەیاندووە، پەرلەمان 1950 فەرمانبەری هەیە، کە دەوام دەکەن و 800 فەرمانبەری بندیواریشی هەیە (ئەوانەی مووچە وەردەگرن و دەوام ناکەن).
رەحیم دەڕاجی هەروەها رایگەیاندووە، بەهۆی خزم خزمێنە و حزبایەتییەوە، خـێزانی وا هەیە ”هەموو ئەندامەکانی فەرمانبەری پەرلەمانن و مووچەی باش وەردەگرن“ و زۆرینەی فەرمانبەرەکانی پەرلەمانیش بێ بروانامەن یاخود بـڕوانامەی سەرەتاییان هەیە.
ئەو پەرلەمانتارە بوونی ئەو ژمارە زۆرەی فەرمانبەر، کە زپۆرینەیان دەوامیش ناکەن، بە ”کارەساتێکی باوەڕ نەکراو“ دادەنێت و پێیوایە ئەو گەندەڵییانەش بەهۆی ناڕووینی و نەبوونی شەفافیەت لە کاروبارەکانی دەوڵەت، دروست بووە.
باسنیوز
