ئه‌ڵمانیا باوه‌ڕ ناكات ئافره‌ته داعشییه ده‌ستگیركراوه‌كانیان له‌سێداره بدرێت
له‌وباره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا، ڕای گه‌یاند: "باوه‌ڕ ناكه‌ین، ئافره‌ته ده‌ستگیركراوه‌كانى داعش له كۆتایی دادگاییكردنیاندا له‌سێداره بدرێن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه تائێستا دیار نییه، دادگاكانى عێراق به چى تۆمه‌تێك دادگایی ئه‌و ئافره‌ته ئه‌ڵمانییانه ده‌كه‌ن، كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كانه‌وه له پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى مووسڵ، ده‌ستگیر كراون.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا، ئاشكراشى كرد، كه باڵیۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌یان له به‌غدا، له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه به‌و چوار ئافره‌ته ئه‌ڵمانییه‌ى ده‌ستگیر كراون ئه‌وانه "له دۆخێكى باشدان".
باسنيوز
