بەغدا.. تەرمی پزیشکێکی ددان لە ماڵەکەیدا دەدۆزرێتەوە

بەغدا.. تەرمی پزیشکێکی ددان لە ماڵەکەیدا دەدۆزرێتەوە


هێزە ئەمنییەکانی عێراق تەرمی پزیشکێکی ددانی لە ماڵەکەی خۆیدا لە بەغدای پایتەختی ئەو وڵاتە، دەدۆزنەوە.



بەپێی زانیارییەکان، دکتۆر شەزا فالح سامەرایی، پزیشکی ددان، لە ماڵەکەی خۆیدا لە نزیک نەخۆشخانەی منداڵ لە گەڕەکی ئیسکانی رۆژئاوای بەغدا، چەند چەقۆیەکی لێ دراوە و گیانی لەدەست داوە.



تا ئیستا نازانرێ کێ و چ لایەنێک ئەو پزیشکەی کوشتووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان تەرمەکەیان گواستووەتە پزیشکی دادی و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.



بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و باڵادەستیی گرووپ و میلیشیا چەکدارییەکان، چەکدارانی نەناسراو بەردەوام هاووڵاتییان دەڕفێنن، ئەشکەنجە دەدەن و دەکوژن.
bas news-
Top