داعش له ته‌له‌عفه‌ر په‌نا بۆ شێوازێكى كلاسیكى به‌رگریكردن ده‌بات
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى له پارێزگاى نه‌ینه‌وا ڕای گه‌یاند: "چه‌كدارانى داعش له شارى ته‌له‌عفه‌ر له خۆرئاواى مووسڵ، له ناو كۆڵانه‌كانى شاره‌كه ده‌ستیان به دانانى تایه‌ی ئۆتۆمبێل كردووه".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه داعش به‌نیازه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازیى ڕزگاركردنى ته‌له‌عفه‌ر له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه، تایه‌كان بسووتێنن بۆ ئه‌وه‌ى به دووكه‌ڵه ڕه‌شه‌كه‌ى ڕێگه له به ئامانجكردنیان له‌لایه‌ن فڕۆكه و هێزه‌كانه‌وه بگرن.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه، گوتیشی: "داعش خاوه‌ن ئۆتۆمبیله‌كانى ناچار كردووه ئۆتۆمبیله‌كانیان له ناو كۆڵاه‌نه‌كاندا به‌جێ بهێڵن بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه له پێشڕه‌وى هێزه‌كان بگرن".
bas news-
