جه‌نه‌ڕاڵێكى ئه‌مریكی له مووسڵ: له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و سوپا بۆ ڕزگاركردنى مرۆڤ هاتووین
جێگرى فه‌رمانده‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش كه ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تى ده‌كات، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، بۆ ڕزگاركردنى له وه‌حشیترین ڕێكخراوى توندڕه‌و له‌ماوه‌ى ده‌یان ساڵى ڕابردوو، قورسترێن شه‌ڕ له شارى مووسڵ كرا.
جه‌نه‌ڕاڵ ڕۆبێرت جۆنز، جێگرى فه‌رمانده‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 25/ 7/ 2017) له شارى مووسڵ، ڕای گه‌یاند: "ڕزگاركردنى به‌رى ڕاستى شاره‌كه، له به‌شى چه‌پ قورس‌تر بوو".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه هه‌موو جیهان قه‌باره‌ى زیانه‌كانى به‌رى ڕاستى مووسڵ ده‌زانن.
ئه‌و جه‌نه‌ڕاڵه، گوتیشی: "هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ، بۆ ڕزگاركردنى به‌رد و خانوو و باڵه‌خانه‌كان لێره نه‌بوون، به‌ڵكو بۆ ڕزگاركردنى مرۆڤ هاتووین".
پێشتر حكوومه‌تى عێراق، تێچووى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شارى مووسڵى به 10 ملیار دۆلار خه‌مڵاند و داواى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش كرد، هاوكاربن له‌و ئامانجه.
bas news-
