داعش فه‌رمانى كوشتنى بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی خزمى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى ده‌ركرد
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگاى كه‌ركووك، ئاشكراى ده‌كات، داعش ئه‌مڕۆ (یه‌ك شه‌مه 23/ 7/ 2017) له شارى حه‌ویجه به تۆمه‌تى سیخوڕیكردن، فه‌رمانى كوشتنى بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی باڵاى ڕێكخراوه‌كه كه خزمى نزیكى (ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی)یه، ده‌ركرد.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ى پارێزگاى كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند: "سه‌رۆكى به‌ناو دادگاى شه‌رعى داعش له حه‌ویجه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ فه‌رمانى كوشتنى بۆ یه‌كێك له سه‌ركرده باڵاكانى داعشى له حه‌ویجه (55 كم باشوورى خۆرئاواى كه‌ركووك) ده‌ركرد".
ڕوونیكرده‌وه، كه سه‌ركرده حوكمدراوه‌كه ناوى (ئه‌بو عومه‌ر جبووری)یه و خزمى نزیك (ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی)ی سه‌رۆكى ڕێكخراوى داعشه.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ماڵپه‌رى (سۆمه‌رییه نیوز)، گوتیشی: "حاكمى شه‌رعى داعش، حوكمدراوه‌كه‌ى به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه سیخوری و خیانه‌تى دژ به ڕێكخراوه‌كه كردووه و زانیارى له‌سه‌ر باره‌گا و بنكه‌كان دركاندووه".
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی حكوومى ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند، كه داعش ڕێگه‌ی نه‌داوه پرسه بۆ سه‌ركرده و چه‌كداره‌كانى ڕێكخراوه‌كه، كه له شڕه‌كانى مووسڵ كوژراون، دابنرێت. ڕوونیشیكرده‌وه، كه ڕێكخراوه‌كه نایه‌وێت ترس و دڵه‌ڕاوكێ لاى چه‌كداره‌كانى درووست ببێت و وره‌یان بڕووخێت.
BAS NEWS-
