سێ چه‌كدارى ئافره‌تى داعش ده‌ستگیر كران

سێ چه‌كدارى ئافره‌تى داعش ده‌ستگیر كران
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی نه‌ینه‌وا، ئه‌مڕۆ (یه‌ك شه‌ممه‌ 23/ 7/ 2017) ڕای گه‌یاند، سێ چه‌كدارى ئافره‌تى داعش له‌ خۆرئاواى مووسڵ ده‌ستگیر كران، كه‌ له‌ دیوانى حسبه‌ (هاوشێوه‌ى پۆلیس)ى داعش كاریان ده‌كرد.

نه‌قیب ئه‌میر واسق، له‌ پۆلیسی نه‌ینه‌وا، ڕا گه‌یاند: "هێزه‌ ئه‌منییه‌كان 3 چه‌كدارى ئافره‌تى داعشیان له‌ دانیشتووانى ناوچه‌ى یه‌رمووك ده‌ستگیر كرد".

ڕوونیكرده‌وه‌، سێ ئافره‌ته‌كه‌ دواى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵ، كه‌ له‌دواى هێرشكردنه‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌یان دیاریان نه‌مابوو، ده‌ستگیر كران.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ دانیشتووانى ناوچه‌كه‌ هه‌واڵى هاتنه‌وه‌ى سێ ئافره‌ته‌ داعشییه‌كه‌یان به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان داوه‌، چونكه‌ هه‌رسێكیان ناسراو بوون لاى ناوچه‌كه‌یان و كاریان جه‌ڵدكردنى ئه‌و ئافره‌تانه‌ بوو، كه‌ ڕێنماییه‌كانى داعشیان پێشێل ده‌كرد.
BAS NEWS-
Top