لیندا..ئه‌و كچه ئه‌ڵمانییه‌ى له مووسڵ به بریندارى ده‌ستگیر كرا
ئه‌و كچه ئه‌ڵمانییه، دواى هه‌ڵاتنى له ساڵى پار له شارى درێسدن، هه‌فته‌ى ڕابردوو له نزیك خانوویه‌كی داڕماوى مووسڵ، ده‌ستگیر كرا.
ئه‌فسه‌رێكى دژه تیرۆری عێراق، به ڕۆژنامه‌ى (ته‌لیگراف)ى به‌ریتانى ڕاگه‌یاندووه، (لیندا) له ناو داعشدا، قه‌ناس به‌ده‌ست بووه.
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، كه كچه ئه‌ڵمانییه‌كه به چه‌كه قه‌ناسه‌كه‌یه‌وه، له ته‌نیشت هاوسه‌ره چیچانییه‌كه‌یه‌وه دۆزرایه‌وه كه له‌سه‌ر ده‌ستى هێزه عێراقییه‌كان كوژرا بوو.
ئه‌فسه‌ره‌كه، گوتیشی: "كچه‌كه دانى به‌وه‌دا ناوه كه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازى عێراقی كوشتووه، به‌ڵام واده‌رده‌كه‌وێت هاوسه‌ره‌كه‌ى ناچارى كردبێت، دواى ده‌ستگیركردنیشى زۆر ده‌ترسا".
لیندا، دواى ئه‌وه‌ى له ڕێگه‌ى ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌كرێته موسڵمان، كه پێده‌چێت هاوسه‌ره چیچانییه‌كه‌ى به‌وه ڕ‌ازى كردبێت كه ئاینى خۆى بگۆڕێت و بچێته ناو داعشه‌وه، له ماڵى خۆیان هه‌ڵدێت.
یه‌كێك له‌و سه‌ربازانه‌ى كه له ده‌ستگیركردنى "لیندا" به‌شدار بووه، به ڕۆژنامه‌ى (بیڵد)ى ئه‌ڵمانى ڕاگه‌یاند: "سه‌ره‌تا وامانزانى ئێزدییه، هیچكات پێمانوانه‌بوو ئه‌و كچه ئه‌ورووپی بێت".
سه‌ربازه‌كه باسى چركه‌ساتى ده‌ستگیركردنى كچه ئه‌ڵمانییه داعشییه‌كه ده‌كات و گوتى: "چووینه ناو خانوویه‌كی ڕووخاوه‌وه، له‌وێ گوێمان له هاوارى كه‌سێك بوو، بینیمان ئه‌و ئافره‌ته‌یه و به زه‌ویدا كه‌وتووه، كه ده‌ستى چه‌پی و سنگى به‌ركه‌وتبوو، بینیمان جلێكى ناشرینی له‌به‌ربوو".
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى چۆن بۆیان ده‌ركه‌ووته كه ئه‌ڵمانییه، سه‌ربازه‌كه گوتى: "یه‌كێك له سه‌ربازه‌كانى هاوڕێمان چه‌ند وشه‌یه‌كی ئه‌ڵمانى ده‌زانى، هه‌ر له خۆیه‌وه به ئه‌ڵمانى له‌گه‌ڵی دوا، ئه‌ویش وه‌ڵامى دایه‌وه و له‌وێوه بۆمان ده‌ركه‌وت ئێزدی نییه و ئه‌ڵمانییه".
ئێستا (لیندا) له شارى به‌غدا لاى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه، هاوكات وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا له په‌یوه‌ندیكردندایه بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ى ئه‌و كچه‌یه كه له گوندى (پۆلسنیتزى بچووك) به فڕۆكه له ته‌مووزى پارساڵ هه‌ڵاتووه و ڕۆشتووه‌ته ناو داعش.
ده‌شگوترێ: "ئه‌و كچه‌ى كه به (قوتابییه شۆخ‌و شه‌نگ)ـه‌كه ده‌ناسرا، دواى جیابوونه‌وه‌ى باوك و دایكی و دروستبوونى په‌یوه‌ندی له‌نێوان دایكی و مامۆستایه‌ك، ئێستا ته‌نیایه".
دواى ئه‌وه‌ى دایكی له‌گه‌ڵ هاوسه‌رى نوێی پێكه‌وه ده‌چنه ژیانى هاوسه‌رییه‌وه، لیندا له‌گه‌ڵ خۆى ده‌بات، به‌ڵام ئه‌و له‌وێ هه‌ست به سه‌قامگیرى ناكات، به‌تایبه‌ت كه له پڕ له‌به‌رده‌م باوكێكى نوێ و خوشكێكى له خۆى گه‌وره‌تر ده‌بینێته‌وه، كه كچى پیاوه‌كه‌یه.
له‌مانگى ئایارى 2016، كچه‌كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توندڕه‌وێكدا له شارى هامبۆرگ له ڕێگه‌ى ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌به‌ستێت، دواتر به ناسنامه‌ى دایكی، تكتى فڕۆكه بۆ ئه‌ستانبوول ده‌كڕێت و هه‌ر به‌و ناسنامه‌شه‌وه هه‌ڵدێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تا پێش 6 مانگ له هه‌ڵاتنى، به‌ته‌نهاش به شه‌مه‌نده‌فه‌ر گه‌شتى نه‌كردووه، بۆیه گه‌شتكردنى به‌و شێوه‌یه بووه‌ته جێی سه‌رسوڕمانى كه‌سوكاره‌كه‌ى و هاوڕێكانى.
ڕۆژى هه‌ینی 1ى ته‌مووزى 2016، لیندا به دایكی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه بۆ كۆتایی هه‌فته (شه‌ممه و یه‌ك شه‌ممه له ئه‌ڵمانیا) ده‌چێته لاى كچه هاوڕێیه‌كی به ناوى (كارۆلین) و ئێواره‌ى یه‌كشه‌ممه ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و جاره له‌گه‌ڵ دایكی درۆ ده‌كات و ئیتر نه‌گه‌ڕایه‌وه، له‌برى سه‌ردانى كچه هاوڕێكه‌ى، ده‌چێته شارى فرانكفۆرت و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ئه‌ستانبوول، پێش ئه‌وه‌ى به ڕێگه‌ى قاچاخ بیبه‌نه سووریا و پاشان له‌وێشه‌وه بۆ عێراق.
له كۆتاییشدا، خۆى له مووسڵ ده‌بینێته‌وه، كه له‌وێ ناوى له (لیندا)وه بۆ (دایكی مه‌ریه‌م) ده‌گۆڕدرێت و به (بووكى جیهادى) داده‌نرێت.
دایكی كچه ئه‌ڵمانییه‌كه، ده‌ڵێت: "تووشى داڕمانى ده‌روونى هاتووم، كاتێك نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵ، په‌یوه‌ندیم به پۆلیسه‌وه كرد، دواتر تكتى فڕۆكه‌كه‌یان له ژووره‌كه‌یدا دۆزییه‌وه كه له‌بیرى چوو بوو، لیندا هیچ كات نه درۆى كردووه و نه دزی".
باسنيوز
