خۆكوشتن له باشوورى عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه
سه‌رچاوه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، ئاشكراى ده‌كه‌ن، خۆكوشتن له باشوورى عێراق، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕووی له‌زیادبوون كردووه، به‌جۆرێك ته‌نها له ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا 9 كه‌س خۆیان كوشتووه، له‌نێویاندا دوو قوتابى قۆناغى ئاماده‌یی و ئه‌فسه‌رێكى هێزه ئه‌منییه‌كان و كچێك هه‌یه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، له پارێزگاى زی قار، چوار خۆكوشتن تۆمار كراون، له پارێزگاى واست دوو حاڵه‌ت و پاشان نه‌جه‌ف و میسان و به‌سڕه و بابل هه‌ریه‌كه‌و حاڵه‌تێك.
ته‌مه‌نى ئه‌وانه‌ى خۆیان كوشتووه له‌نێوان 20- 42 ساڵیدایه و بارودۆخى كۆمه‌ڵایه‌تی و داراییان جیاوازه.
به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق بۆ ماڵپه‌رى (عه‌ره‌بى جه‌دید) ڕای گه‌یاند: "ئه‌م هه‌فته‌یه تا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 9 حاڵه‌تى خۆكوشتن تۆمار كراون و خۆكوشتنى مێردمنداڵێكیش شكستی خوارد".
ڕوونی كرده‌وه، زۆرینه‌ى خۆكوشتنه‌كان به چه‌ك ئه‌نجام دراون، ته‌نها حاڵه‌تێك به په‌ت له ژوورێكدا خۆى خنكاندووه و كه‌سێكیش له پردێك له‌سه‌ر ڕووبارى فورات، خۆى هه‌ڵدایه خواروه.
bas news-
