کۆگایەکی تەقەمەنیی داعش لە تەلەعفەر دەتەقێندرێتەوە
رۆژی پێنجشەممە 20.7.2017، شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراق رایگەیاندووە، فڕۆکە F16ـە جەنگییەکانی عێراق بارەگای داعشیان لە گەڕەکی عەسکەری لە تەلەعفەر بۆردومان کردووە.
هەروەک شانەکە رایگەیاندووە، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە، کۆگایەکە تەقیوەتەوە.
شانە راگەیاندنی جەنگیی عێراقی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دوو بارەگای دیکەی داعش لە شارەدێی عەیازییە لە باکووری تەلەعفەر بۆردومان کراون و لانی کەم شەش چەکداری داعش کوژراون.
باسنيوز
