هیومان رایتس وۆچ: هێزە عێراقییەکان رۆژانە خەڵک بەگومانی داعشبوون دەکوژن
سارا ویتسن، بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا لەبارەی بارودۆخی عێراق دوای شەڕی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ هۆشداری دەدات و دەڵێت "هەستی تۆڵەکردنەوە لەنێوان پێکهاتەکان شۆڕبووەتەوە بۆ نێو سەرباز و هێزە ئەمنییەکان".
سارا ویتسن دەڵێت "گەیشتووینەتە قۆناخیک کە هەموو رۆژێک بەڵگەنامە و دیمەنی ڤیدیۆیی و وینەمان بەدەست دەگات کە هێزەکانی سەر بە حکومەتی عێراق و گرووپە میلیشیاکان، خەڵک بەتۆمەتی داعشبوون، دەکوژن".
ئەو بەرپرسەی رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ راشیگەیاندووە "بارودۆخی نێو زیندانەکان زۆر خراپە و رەچاوی مافەکانی مرۆڤ ناکرێت. هەروەها ئازاری گیراوان دەدرێت و ژمارەیەکی زۆری دەستگیرکراو دەخرێنە نێو ژووری بچووکەوە".
رووداو
