به پاره‌یه‌كی زۆر و له ڕێگه‌ى قاچاخه‌وه فه‌رمانده‌كانى داعش له ته‌له‌عفه‌ر ده‌رده‌كرێن
عه‌قید خالد جوارى، ڕاگه‌یاند :" چه‌كدارانى داعش و فه‌رمانده بیانییه‌كانیان له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى له ته‌له‌عفه‌ر، كه هێزه عێراقییه‌كان له خۆئاماده‌كردندان بۆ ڕزگاركردنى، به‌ره‌و وڵاتانى دیكه هه‌ڵبێن".
عه‌قید جوارى، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه زۆرێك له چه‌كدار و فه‌رمانده‌كانى داعش له ڕێگه‌ى قاچاغه‌وه و به پاره كه هه‌ندێ جار ده‌گاته 40 هه‌زار دۆلار، له شاره گه‌مارۆدراوه‌كه ده‌رده‌كرێن.
ڕوونیشی كرده‌وه، كه پاره‌ى به‌قاچاخ ده‌ركردنى چه‌كدار و فه‌رمانده‌كانى داعش به پێی گرنگى كه‌سه‌كه ده‌گۆڕێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه چه‌كداران و فه‌رمانده عه‌ره‌ب و بیانییه‌كانى داعش له ناو ته‌له‌عفه‌ر (گه‌وره‌ترین قه‌زاى عێراق له ژێر ده‌ستى داعش)، سه‌ریان لێشێواوه، گوتیشی :" داعشییه‌كان به‌ره‌و وڵاتانى دراوسێ به‌تایبه‌ت سووریا هه‌ڵدێن".
bas news-
