پزیشكێكى به‌ته‌مه‌ن درایه‌ به‌ر چه‌قۆ

 پزیشكێكى به‌ته‌مه‌ن درایه‌ به‌ر چه‌قۆ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى له‌ به‌غدادى پایته‌خت، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 19/ 7/ 2017) ڕایگه‌یاند، پزیشكێكى خانه‌نشینكراو له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ له‌ نۆرینگه‌كه‌ى خۆى، هێرشی كرایه‌ سه‌ر و به‌ر چه‌قۆیان دا.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌، ڕای گه‌یاند :" چه‌ند كه‌سێك له‌ ناوچه‌ى مه‌عامل له‌ خۆرهه‌ڵاتى به‌غدا، هێرشیان كرده‌ سه‌ر پزیشكى خانه‌نشینكراو عه‌مید (سه‌لیم عه‌بدولحه‌مزه‌) و چه‌ند چه‌قۆیه‌كیان له‌ شوێنه‌ جیاجیاكانى جه‌سته‌ى دا".

دواتر به‌ په‌له‌ پزیشكه‌ خانه‌نشینكراوه‌كه‌ گه‌ینرایه‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كان، سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی:" بارى ته‌ندروستى ناجێگیره‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ پزیشكه‌كه‌ ماوه‌ى 40 ساڵ زیاتره‌ له‌ نۆرینگه‌كه‌ى خۆى له‌ ناوچه‌ى مه‌عامل كار ده‌كات.
bas news-
Top