"مالیكی ده‌ستی له دواخستنی دادگاییكردنی ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه هۆكاری كه‌وتنی مووسڵن "
خۆشه‌وێ خه‌لیل، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕاگه‌یاند: "نوری مالیكى له ماوه‌ى (8) ساڵى حوكمیدا هه‌موو ئه‌وشتانه‌ى كه كردوویه‌تى له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بووه، بۆیه ئێستا زۆرێك له‌وانه‌ی له‌داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان كار به‌ده‌ستن پاڵپشتى لێده‌كه‌ن و یه‌كێكى دیكه له‌و هۆكارانه‌ى كه تا ئێستا مالیكى بۆدادگا بانگێشت نه‌كراوه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه دادگكانى عێراق پارێزگارى مالیكى و ئه‌وانه‌ى وه‌كو مالیكیین ده‌كات".
گوتیشی: "ماوه‌ى دوو ساڵه په‌ڕاوه‌كان ڕه‌وانه‌ى دادگاى فیدراڵى كراون، بۆ ئه‌وه‌ى مالیكى و ئه‌وانه‌ى هۆكارى كه‌وتنى مووسڵن دادگایی بكرێن، ده‌بوو تا ئێستا كه‌یسه‌كه‌یان یه‌كلاى بكرایه‌ته‌وه و سزایان به‌سه‌ر دا بسه‌پێنرایه، به‌ڵام مالیكى ده‌ستى له‌وه‌دا هه‌بووه كه تا ئێستا ئه‌و كه‌یسانه نه‌جوڵێنرێن و بانگێشت نه‌كرێن بۆ دادگا".
BAS NEWS-
