ئه‌و میلیشیا مهسیحییهى هێرشی كرده سه‌ر باره‌گایه‌كی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دوور خرايه‌وه
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقی فیدڕاڵ و سه‌ركردایه‌تى حه‌شدى شه‌عبى، فه‌رمانیان دا به ده‌ركردنى میلیشیای لیواى بابلیوون له شارى حه‌مدانییه‌ى سه‌ر به پارێزگاى نه‌ینه‌وا و ڕاده‌ستكردنى ئه‌منییه‌تى ناوچه‌كه به هێزێكى مه‌سیحی سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.
په‌یجی فه‌رمى یه‌كینه‌كانى پاراستنى ده‌شتاییه‌كانى نه‌ینه‌وا، له فه‌یسبووك، بڵاوی كرده‌وه، له‌سه‌ر فه‌رمانى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق و سه‌ركردایه‌تى حه‌شدى شه‌عبى، لیواى بابلیوون، كه میلیشیایه‌كی مه‌سیحی سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، له شارى حه‌مدانییه ده‌ر كرا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه دواى ده‌ركردنى ئه‌و لیوایه، یه‌كینه‌كانى پاراستنى ده‌شتاییه‌كانى نه‌ینه‌وا، ئه‌منییه‌تى دیر (مار به‌هنام)ى به‌ده‌سته‌وه گرت.
دوێنێ (شه‌ممه 15/ 7/ 2017) سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى له پۆلیسی نه‌ینه‌وا ڕای گه‌یاند، شه‌ش چه‌كدارى میلیشیای (بابلیون) كه گرووپێكى چه‌كدارى مه‌سیحی سه‌ر به میلیشیای حه‌شدى شه‌عبین و (ڕه‌یان كلدانى) سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات، له‌لایه‌ن یه‌كه‌یه‌كى سه‌ربازیی كه له مه‌سیحییه‌كانى نه‌ینه‌وا پێكدێن و سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن، ده‌ستگیر كران.
سه‌رچاوه‌كه ڕاگه‌یاند، هێزه مهسیحییهكهى سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، 6 چه‌كدارى حه‌شدی بابلیونیان له شارۆچكه‌ى (قه‌ره‌قۆش ناوه‌ندی حه‌مدانییه) له خۆرهه‌ڵاتى مووسڵ ده‌ستگیر كرد، كه چه‌ند پارچه شوێنه‌وارێكیان پێ‌بوو".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه هێزه‌كانى سه‌ر به حه‌شدى بابلیون، دواتر هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه مه‌سیحییه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كداره‌كانیان ئازاد بكه‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان هه‌ردوولادا درووست بوو.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه له به‌رامبه‌ردا حه‌شدى بابلیون، چه‌ند ئه‌ندامێكى هێزه مهسیحییهكهیان وه‌ك بارمته ڕفاند، به‌ڵام دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌وتنه نێوانیانه‌وه و ئه‌وانه‌ى به تۆمه‌تى دزینی شوێنه‌واره‌كان ده‌ستگیر كرابوون، درانه دادگا و بڕیارى ڕاگرتن و لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ده‌ركرا.
bas news-
